لەكەمپێكی غەزە سەدان هەزار هاوڵاتی بەبێ نان و ئاون

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەكەمپێكی پەنابەرانی جەبالیا لە كەرتی غەزە، 14 رۆژە سەدان هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی بەبێ نان و ئاون.
مەحموود باسال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی مەدەنی فەڵەستین لە غەزە رایگەیاندوە: لە ژێر سایەی ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل درێژەی پێ دەدات لە جەبالیا 200 هەزار فەڵەستینی ماوەی 14 رۆژە بێبەشكراون لە نان و ئاو و دەرمان.
باسی لەوەشكردوە، سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو جینۆسایدو پاكتاوە نەژادییەی لە كەرتی غەزە ئەنجامی دەدات، بیناو خانو و ژێرخانی ناوچەكەی لەناوبردوە، تەرمی دەیان هاووڵاتی فەڵەستینیش كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژراون، بەهۆی بەردەوامی ئۆپراسیۆنی زەمینی سوپاكەو كردنە ئامانجی هەمو شوێنێك لە غەزە، هێشتا لە ژێر داروپەردوی روخاوی بیناكان و سەر رێگاوبانەكاندان و هەڵنەگیراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group