حكومەتی ئیسرائیل: بە درۆن ‌هێرش كرایە سەر ماڵی نەتەنیاهوو

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بە درۆن هێرش كراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام لەوكاتەدا خۆی و هاوژینەكەی لە ماڵ نەبوون.
بەگوێرەی ماڵپەڕی وڵاتی ئیسرائیل، بە هۆی هێرشەكە باڵەخانەیەك لە قیساریا بەركەوتوە ، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوە، هێزێكی زۆری پۆلیسیش بەرەو ئەو ناوچەیە رەوانە كراوە كە كراوەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە لە لوبنانەوە دزەیان كردبو بنكە سەربازییەكانی شاری گلیلۆت لە باكوری تەلئەبیب، سیستمی رادار روبەڕویان بۆوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاودێری پەڕینەوەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان كرد لە لوبنانەوە هاتبون، كە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ڕێگرییان لێكرا و سێیەمیشیان لەگەڵ باڵەخانەكە لە قیساریا كەوتەخوارەوە.
لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت بڵاویكردەوە، نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕەتیكردوەتەوە شوێنی نەتەنیاهۆ ئاشكرا بكات لە كاتی تەقینەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە قیساریا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بینایەی كە لە قیساریا بە ئامانج گیراوە، شوێنی نیشتەجێبونی تایبەتی نەتەنیاهۆیە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group