كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

27/07/2024

نەوا-
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی كردەوە، كەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك، هەروەها پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكرد، سبەی رۆژی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك، بەڵام پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، كەشناسیی عێراقیش باسی لەوە كرد، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما لەنێوان 38 بۆ 43 پلەی سیلیزیدا دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group