لە تەلەعفەر گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

25/07/2024 عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانیان گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دۆزیوەتەوە كە روفاتی 14 كەسی تیادایەو سەرجەمیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی لەڕێگای هاوكاری هاوڵاتیانەوە زانیاریی لەبارەی بونی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە گەڕەكی سەعد لەقەزای تەلەعفەر بە هێزە ئەمنییەكان گەیشتبو، هێزێكی هاوبەش دەستی كرد بە هەڵمەتێكی گەڕان لە شوێنەكەداو گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزییەوە كە پێشتر لەكاتی دروستكردنی بناغەی قوتابخانەیەك دەستنیشان كرابو.
راشیگەیاندوە، گۆڕە بەكۆمەڵەكە روفاتی 14 كەسی تیادایە پێشتر سەرجەمیان لەلایەن داعشەوە كوژراون، رێكاری یاسایی گیراوەتەبەرو روفاتەكان بەمەبەستی ناسینەوەیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group