بانكی ناوەندی عیراق هۆشداری دەدات

25/07/2024 عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق هۆشداری دەدات لە ئاڵوگۆڕپێكردنی كاغەزێكی هاوشێوەی دۆلاری دراویی ئەمریكی كە بڕەكەی یەك ملیۆن دۆلارە.
بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریدا لەئاڵوگۆڕپێكردنی كاغەزێكی یادگاری لەشێوەی دراوی ئەمریكا لە جۆری یەك ملیۆن دۆلاری كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ فێڵكردن بەكاردەهێنرێت.
بانكی ناوەندی تەئكیدیشی كردۆتەوە كە لایەنە ئەمنی و چاودێرییەكانیان ئەو كەسانە دەستگیر دەكەن كە بانگەشە بۆ ئەو جۆرە دراوە دەكەن و رێوشوێنە یاساییەكانیان بەرامبەر دەگرنەبەر، چونكە ئەو كاغەزە یادرگاریانە لەناو بازاڕەكانی نەختی نێودەوڵەتیدا بونیان نییە تەها لەلایەن كۆمەڵەی ملیۆنێرە ئەمریكییەكانەوە دەركراوە.
بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەشیكردوە، ئەو كاغەزە وەك پارەیەكی كاش مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت لەبەرئەوەی لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە دەرنەكراوەو هیچ بەڵگەیەكی دارایی نیە تەها بەمەبەستی یادگاریی پێشكەش دەكرێت، بانكی ناوەندی عیراقیش لە شوباتی ساڵی 2020 دا هۆشداری دابو كە ئاڵوگۆڕپێكردنی جۆری یەك ملیۆن دۆلاریی تەنها كاغەزێكی نا راستەقینەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group