ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی جادووگەرێكی راگەیاند

25/07/2024

نەوا-
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر كردنی جادوو گەرێك ناسراو بە (شێخ شاباز(ی راگەیاند.
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێرلە بڵاوكراوەیكدا رایگەیاند، لە لایەن چەند هاوڵاتیەك ئاگادار كراینەوە كەسێك ناسراوە بە (شێخ شاباز )لە تۆڕە كۆمەڵاتەتیەكان هەژمارێكی داناوە بەناوی (سحر و جادو بەگرنتی)و دەستدرێژی نەشیاوی كردۆتە سەر چەند ئافرەتێك و گرتەڤیدیۆیانی تۆمار كردوە. 
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەكانمانەوە بە داڕشتنی پلانێك توانیمان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشكرا بكەین كەناوی (ف ، ش ، أ) و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیریان كرد .
ئاشكراشیكرد، تۆمەتبار  (ف ، ش ، أ) لە لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە كە بەناوی كاری (سحر و جادو ) دەستدرێژی كردۆتە سەر چەند ئافرەتێك و گرتەڤیدۆیانی تۆمار كردوە و  لەبەرامبەر بلاو نەبونەوەی گرتەڤیدۆكانیان داوای بڕێكی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە كردوە، هەروەها لە ژێر فاشارو هەڕەشە كردندا بڕێكی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێكی تر وەر گرتوە.
باس لەوەش دەكات، جێگەی ئاماژەیە تۆمەتبار(ف ، ش ، أ) پێشینەی تاوانی هەیە و پێشوتر بەتۆمەتی ڕێگری كردن دەستگیر كراوە.
لە كۆتای بڵاوكراوەكەشدا، داوا لە ئافرەتان دەكات خۆیان بەدور بگرن لەو جۆرە كەسانەو نەكەونە پەیوەندی لەگەل ئەو هەژمارانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشەی ئەو كاری سحر و جادو دەكەن تاكو نەبنە قوربانی دەستی ئەم جۆرە كەسانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group