وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك دانەوێڵەیان لە كۆگاكاندا هەڵگرتووە

25/07/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بڕی دانەوێڵەی پێویستیان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك لە كۆگاكاندا هەڵگرتووە.
تالیب حەسەن بەڕێوەبەری پلاندانان و چاودێریكردن لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سەباحی دەڵێت، بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخی كەرەستەی سەرەتایی لە بازاڕە ناوخۆیەكان لە رێگەی بەردەوامی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك لە كاتی دیاریكراوی خۆیاندا.
باسی لەوەشكردوە، وەزارەتی بازرگانی بەشی زیاتر لە ساڵێك دانەوێڵەی لە كۆگاكاندا هەڵگرتووە و بەشی چوار مانگی دیكەش سەبەتەی خۆراك لەبەردەست دایە.
ئاشكراشیكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە شەش سەبەتەی خۆراك دابەش كراوە و لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەم .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group