بڕی40 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا

25/07/2024

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند، لەدوو چالاكیدا 3 تۆمەتبار دەستگیركران و بڕی40 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا . 
ئاماژە بەوەشدراوە، لە بەردەوامی هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاكی یەكەمدا لەبەرواری 2-6-2024 تونییان دەست بەسەر 19 مەلزەمە لەشێوەی پەرتوكدا بگرین كە رۆپۆش كرابوون بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ (میتاڤیتامین).
ئاشكراشیكرد،ئەو مادانە  ئامادەكرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە، هەر ئەوكات بەفەرمانی بەرێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش بەرێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەكانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لەتۆمەتبارو  سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوكانە ئاگادار كرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیركردنیان.
باسی لەوەشكرد، لەچالاكی دووەمدا لە ڕێكەوتی23-7-2024  تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لەشاری هەولێر، توانییان 3 تۆمەتبار بە بەبڕی 40 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵەوە دەستگیربكەن.
لە ئێستاشدا تۆمەتبارەكان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان راگیراون و لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group