دیوانیە... خوێندكارێكی 6ی دواناوەندی بەهۆی دەرنەچونی لە تاقیكردنەوەكان كۆتایی بە ژیانی هێنا

24/07/2024 عێراق

نەوا-
خوێندكارێكی 6ی دواناوەندی لە پارێزگای دیوانیە كاتێك بۆی دەردەكەوێت كە لە تاقیكردنەوەكان سەركەوتو نەبوە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەك بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە، لە پارێزگای دیوانیە لە عیراق خوێندكارێك كە لەدایكبوی ساڵی 2004ـە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست كەوتون هۆكاری ئەوەی كە ئەو خوێندكارە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ئەوەبوە كە لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 6ی دواناوەندی سەركەوتو نەبوەو دەرنەچوە.
باس لەوەشدەكرێت، ساڵانە خوێندكارانی پارێزگاكانی عیراق لەكاتی نەچونە ناو تاقیكردنەوەكان یاخود دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانیان توشی فشاری دەرونی دەبن و دەبێتە هۆی تێكچونی دۆخی تەندروستییان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group