زیاتر لە2 ملیۆن قوتابی و خوێندكار لە عێراق هاوكاریی دارایی دەكرێن

24/07/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق جێبەجێكردنی پڕۆژەی هاوكاریكردنی قوتابی و خوێندكارانی كەمدەرامەت لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگەكان دەستپێدەكات.
 نەجم عوقابی وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند، دوو ملیۆن و 300 هەزار قوتابی و خوێندكار لە قوتابخانە وزانكۆ و پەیمانگەكان لەو پڕۆژەیە سوودمەندن دەبن و هاوكاریی دارایی دەكرێن.
 بەگوێرەی پڕۆژەكە، خوێندكارانی سەرەتایی 30 هەزار دیناریان پێدەدەرێت و ناوەندی و ئامادەیی 50 هەزار دینار و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان 100 هەزار دینار و خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرا 150 هەزار دیناریان وەكو هاوكاری پێدەدرێت.
 سەبارەت بە هەرێمی كوردستان، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، پرۆژەكەهەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، پارەی قوتابیانی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە مانگی ئادارەوە خەرج دەكرێت، ئەوەش دوای تەواوكردنی رێكارەكانی پارەداركردنیان، پارەكە لەگەڵ مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی مانگی ئاب لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group