بریكاری وەزارەتی كارەبا: لە ئێستادا هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی وەزارەتی كارەبا نەماوە

24/07/2024

نەوا-
بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم تێبینیەكانی بەغدادیان لەسەر لیستی موچەی وەزارەتی كارەبا چارەسەركردوە و چاوەڕوان دەكەن بەم زوانە موچەی مانگی شەش-ی فەرمانبەران خەرج بكرێت.
كامیل قەزاز بریكاری وەزارتی كارەبای هەرێم بە میدیای فەرمی گۆرانی رایگەیاند، هەفتەی رابردوو هەردوو لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم ، لەچوارچێوەی وربینیكردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەكان سەردانی وەزارەتی كارەبایان كردوە و كاریان لەسەر تێبینی و سەرنجەكان كردوە، بەتایبەت چارەسەركردنی گرفتی ئەو دوو هەزار و 800 پۆلیسەی وەزارەتی ناوخۆ كەلەسەر میلاكی وەزارەتی كارەبان.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی وەزارەتی كارەبا نەماوە و چاوەڕوان دەكەن، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر راسپاردەكانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان، پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا خەرج بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group