بەرپرسێكی پارتی: بەبێ عەرەب و توركمان ناتوانرێ پۆستی پارێزگاری كەركووك یەكلا بكرێتەوە

24/07/2024

نەوا-
بەرپرسێكی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێت، نە پارتی و نە یەكێتی بەبێ عەرەب و توركمان ناتوانن پۆستی پارێزگار یەكلایی بكەنەوە.
عەلی حسێن بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان پارت و حزبی جیا هەن و و سیاسەتی جیاوازیشیان هەیە، بەڵام لە كاتە پێویستەكان بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و بەرژەوەندیە هاوبەشەكان كۆیان دەكاتەوە و هەر كاتێكیش پێویست بكات هیچ گرفتێك نیە بۆ ئەوەی پارتی و یەكێتی لە ئاستی باڵا كۆ ببنەوە.
ئەو بەرپرسە لەبارەی پرسی پۆستی پارێزگاری كەركووك دەڵێت، ئەم پرسە هەر تەنیا بە پارتی و یەكێتیی چارە نابێت، بەڵكو نە پارتی و نە یەكێتی نە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەكان بەبێ عەرەب و توركمان ناتوانن تاكلایەنە پرسەكە یەكلا بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group