سەرۆك شارەوانی و بەڕێوەبەری ناحیەی قائیم دەستگیر كران

23/07/2024 عێراق

نەوا-
هێزێكی تایبەتی بنبڕكردنی گەندەڵی سەرۆك شارەوانیەك و بەڕێوەبەرێكی ناحیەیان لەعیراق دەستگیر كرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك رایگەیاندوە، هێزێكی تایبەتی بنبڕكردنی گەندەڵی سەر بە دەستەی نەزاهە هەریەك لەسەرۆكی شارەوانی قائیم و بەڕێوەبەری ناحیەی عوبێدیان دەستگیركردوە بەهۆی ئەوەی هەردوكیان زیاتر لە 3 هەزار كەسیان بە گرێبەست دامەزراندوە كە زۆربەیان سەر بە یەك هۆزن.
سەرچاوەكە راشیگەیاندوە، تەنها سەرۆكی شارەوانی قائیم یەك هەزارو 900 كەسی دامەزراندوە كە هەمویان لە یەك هۆزن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group