كاسبكارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر گردبونەوە

17/07/2024

نەوا-
لە هەولێر كاسبكارانی بازاڕی قەیسەری گردبونەوە و دەڵێن با سەرۆكی حكومەت بێت 20 خولەك بمانبینێت.
كاسبكارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر گردبونەوە داوا دەكەن سەرۆكی حوكمەت گوێیان لێ بگرێت و دەڵێن: بۆچی خاوەن دوكانە سوتاوەكانی دهۆك قەرەبویان وەرگرتوە ئێمە وەرمان نەگرتوە، بە ئێمە دەڵێن قسە مەكەن، بۆچی قسە نەكەین، داوا لە سەرۆكی حكومەت دەكەین، با بێت 20 خولەك بمانبینێت.
خاوەن دوكانەكان ئەوەشیان راگەیاند، ئەوە دوو مانگ و نیوە ئێمە سەرچاوەی بژێویمان سوتاوەو، ئێمە داوای قەرەبوو دەكەینەوە، خاوەن موڵك مانگێك كرێی وەرنەگرتوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە خاوەن دوكان هەیە لەسەر ئەم كارەساتە 800 دۆلاری كرێی داوە بە خاوەن موڵك ، لەوانەیە سەرۆكی حكومەت و پارێزگار ئاگایان لەمە نەبێت

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group