كۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم: ئەڵمانیا وڵاتێكە پێویستی بە كۆچبەرە

09/07/2024 جیهان

نەوا-
كۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەڵمانیا وڵاتێكە پێویستی بە كۆچبەرە .
كڵاوس شترایشەركۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم دەڵێت، ئەڵمانیا پێویستی بە كەسانی بەتوانا و لێهاتووهەیە كە بە رێگەی یاسایی كۆچ بكەن بۆ ئەڵمانیا.باسی لەوەشكرد، یاسایەكی تازەی ئاسانكاریكردنیش لەوماوەیەدا دەردەچێت لە ئەڵمانیا. 
 سەبارەت بە نزیكەی ئەو 30 هەزار هاووڵاتیە عێراقیەی داوای پەنابەری و مانەوەیان لە ئەڵمانیا رەتكراوەتەوە، دەڵێت، ئەوانەش یەكسەر بە زۆر نانێردرێنەوە و هەوڵدەدەن بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە.
رونیشیكردەوە، بێگومان كاری لەپێشینەیان ئەوە نییە بە زۆر پەنەبەران بنێرنەوە، بەڵكو دەیانەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە، بۆیە بەشێوەیەكی سەرەكی كاتێك ئەم كەسانە داواكاریان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پێدەگات بۆ ئەوەی ئەڵمانیا بەجێبێڵن، هەمیشە دەرفەتی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان پێدەدرێت و تەنیا كاتێك ئەگەر پابەند نەبن ئینجا رەنگە بەهێز دیپۆرتیان بكەینەوە یان بیانگەڕێنینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group