گروپێك لە زانایان: 5 ملیار كەس بەهۆی گەرماوە دەناڵێنن

29/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی شیكارییەكی نوێی گروپێكی زانایان، نزیكەی پێنج ملیار كەس لە جیهاندا كە 619 ملیۆنیان خەڵكی هیندستانن  بەهۆی گەرماوە دەناڵێنن.
ماڵپەڕێكی رۆژنامەوانی هیندستان بڵاویكردۆتەوە، هیندستان یەكێك لە گەرمترین و درێژترین شەپۆلەكانی گەرمای بەخۆیەوە بینیوە، زیاتر لە 40 هەزار حاڵەت بە گومانی جەڵتە بەهۆی گەرماو زیاتر لە 100 حاڵەتی مردن بە هەمان هۆكار تۆماركراوە، گەرمایەكی توند سیستمی دابینكردنی ئاو و تۆڕەكانی كارەبای گرتۆتەوەو دێلهی لەگەڵ قەیرانێكی سەختی ئاودا دەجەنگێت.
بەپێی شیكارییەكی نوێی گروپێكی سەربەخۆی زانایان كە بنكەكانیان لە ئەمریكایە بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی پێنج ملیار كەس لەجیهاندا كە 619 ملیۆن كەسیان خەڵكی هیندستانن، لە مانگی حوزەیراندا لە ماوەی 9 رۆژدا توشی تێكچونی دۆخی تەندروستی بەهۆی گەرمای زۆرەوە بون كە هۆكارە سەرەكییەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا لەجیهاندا.
لە راپۆرتێكی كلایمێت سێنتڕاڵ ئەوە ئاشكرا كراوە، زیاتر لە 60%ی دانیشتوانی جیهان روبەڕوی گەرمایەكی زۆر بونەتەوە هۆكارەكەشی گۆڕانی كەشوهەوایەو لەماوەی 16 بۆ 24ی مانگی حوزەیران كە لانیكەم رێژەكە بۆ سێ هێندە زیادیكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group