دامەزراوەی پەی راپۆرتێكی لە بارەی وەرگرتنی مووچەی نایاسایی پەرلەمانتارانی كوردستان بڵاوكردەوە.

30/05/2024

نەوا-
دامەزراوەی پەی  بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، راپۆرتێكی لە بارەی وەرگرتنی مووچەی نایاسایی لەلایەن پەرلەمانتارانی كوردستان  بڵاوكردەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی دامەزراوەی پەی، ساڵێك بەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا تێدەپەڕێت كە درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی بە نادەستووری داناو لە ئەنجامدا بەبێ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت كۆتایی بەتەمەنی خولەكە هات و هەرێم كەوتە بۆشایی یاساییەوە.
ئاشكراشیكرد، پێنج كاندید كە دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی پەرلەمان سوێندی یاساییان خواردبوو، تەنها سێ مانگ لەماوەی نایاسایی پەرلەماندا وەك پەرلەمانتار دەستبەكار بون، بەنایاسایی هەوڵی خانەنشینكردنیان درا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت شوێنەوارەكانی بڕیارەكە سەبارەت بە ماف و ئیمتیازات نەك جێبەجێ نەكراوە بەڵكو چەندین پێشێلكاریش ئەنجامدراوە، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییە سەرەكیەكانی دەبوایە ئەزموونی لێ وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group