هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوامن و تا ئێستا نزیكەی 36 هەزار فەڵەستینی كوژراون و زیاتر لە 80 هەزار كەسی تریش بریندار بون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا، هەشت كۆمەڵكوژی دیكە دژ بە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و بەهۆیەوە 81 كەس كوژراون و 223ی دیكەش برینداربون.
راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە تائێستا بەهۆی كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیل لە غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 35 هەزارو 984 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 80 هەزار و 643 كەس.