رۆژی شەممە 23-9 بومەلەرزەیەكی بەهێز قەهرەمانمەڕەشی لە توركیا هەژاندەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا (ئافاد) بڵاویكردۆتەوە، لە قەزای گۆگسون سەر بە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.6 پلەی رێختەر رویداوەو بومەلەرزەكە بە قوڵایی 8.46 كیلۆمەتر بوە.
لە راگەیەنراوێكی ئافاددا هاتوە كە تیمەكانیان دەستبەجێ دەستیان كردوە بە لێكۆڵینەوەی مەیدانی بۆ ئاگاداربون لەهەر دۆخێكی نەخوازراو و تائێستا هیچ دۆخێكی نەرێنییان تۆمار نەكردوە.