چین ریكۆردێكی نوێی پلەی گەرمی تۆمار كرد

18/07/2023 جیهان

نەوا-
وڵاتی چین ریكۆردێكی نوێی پلەی گەرمی تۆمار كردو زۆربەی وڵاتانیش هۆشداریان لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی داوە.
دەستەی كەشناسی چین بڵاویكردۆتەوە، رۆژی یەكشەممەی رابردو پلەی گەرمی لە چین ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردوەو لەناوچەی شینجیانگ گەیشتۆتە 52.2 پلەی سەدی كە لە بەشێكی وڵاتیش ئەو شەپۆلە گەرمایە كاریگەریی لەسەر هەبوە.
دەستەی گشتی چین راشیگەیاندوە، ئاستی بەرزی پلەی گەرمی لە مانگی تەموزی ساڵی 2017 تۆمار كراوە كە 50.6 پلە بوە.
ئەمساڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرما تەنگی بە جیهان هەڵچنیوەو پلەیەكی بەرز تۆمار دەكەن بەتایبەت لە وڵاتانی چین و ئەوروپاو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەش لەوبارەیەوە هۆشداریان داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group