نەوا-
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان كاری تێدا كراوەو بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتو بكرێتەوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە: كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەردەوامەو كاتێك تونێلەكە بۆ نۆژەنكردنەوە داخرا قەرەباڵغیەكی زۆری لەسەر بو، بەوردی تەماشامان كردو دەرخستەمان بۆ ئامادە كرد، كارەكان هەندێك زیادیكردو هەندێك كاتی دیكەی پێویستە تا تەواو بێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا وتوشیەتی: كاركردن تێیدا بەردەوام دەبێت سەرەتای مانگی داهاتو تەواو دەبێت و دەكرێتەوە، تونێلەكە 187 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، درێژییەكەی 700 مەترە بۆیە بەشێوەیەكی زۆر باش نۆژەن كراوەتەوە.