لە بەغدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر و هێزێكی زۆر بڵاوكراونەتەوە

28/09/2022 عێراق

نەوا-
لە بەغدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر و دەرگاكانی شارەكە داخراون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویان كردووەتەوە، هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەغدا بڵاوەیان پێكراوە و رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر.
ئەوەش هاتووە، دەرگاكانی بەغدا داخراون و هەروەها رێوشوێنەكە لە شاری سەدر توندترە و كۆت و بەند لەسەر چوونە دەرەوە و چوونە ناوەوەی شارەكە دانراوە، هەروەها پردی كۆماری و سنك لە ناوەڕاستی بەغدا داخراون و لە چەندین ناوچەی تریش رێگە بە هاتووچۆ نادرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی گرژیە سیاسیەكانەوە چەند مانگێك دانیشتنەكانی پەك خراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group