تەندروستی عێراق هۆشداری لە مەترسی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەدات

25/10/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری لەوە دەدات، شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا كە ئێستا لە چەند وڵاتێكی داوە مەترسیدارە و داوا لە هاوڵاتیان دەكات، پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بە وردی چاودێری بارودۆخی پەتای كۆرۆنا دەكەن لە جیهاندا، كە لە ماوەی رابردودا لە چەندین دەوڵەت ژمارەی توشبووان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.
ئەوەش هاتووە، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێك لەو وڵاتانە بڕێكی زۆر ڤاكسین دابەش كراوە بەڵام ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان زۆر بەرز بوونەتەوە، وەك بەریتانیا و روسیا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، هۆشداری مەترسی لە شەپۆلی چوارەمی پەتاكە دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی وەك دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و بەستنی كەمامە و داواش دەكات، پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group