نه‌وا - هاشم عه‌لى – هه‌ڵه‌بجه
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی دیداری گۆرانی شاعیر به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی حكومی و حزبی له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چو.
له‌وباره‌یه‌وه له‌وته‌یه‌كیدا خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و جۆره له فێستیڤاڵ و دیدارانه ده‌ربڕی و وتی "هه‌ڵه‌بجه هه‌رده‌م لانكه‌ی رۆشنبیران و ئه‌دیبان بوه و لایه‌نی رۆشنبیری و هونه‌رییش له شاره‌كه‌دا به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌چێت".
لای خۆیشیه‌وه په‌روێز نیازی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنیری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌و دیداره دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ره‌تای بوژانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردییه له سنوره‌كه‌دا.
جێى باسه، له‌دیداره‌كه‌دا حه‌وت لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به‌شیعره‌كانی گۆرانی شاعیر گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.