دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ پابەندبونەكانی ئیسرائیل بەرامبەر لە فەڵەستین كۆبوەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ تاتوێكردنی پابەندبونەكانی ئیسرائیل لە ڕوی مرۆییەوە بەرامبەر بە فەڵەستینییەكان كۆبوەوە.
ئیلانور هۆمیشۆل نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەمیانی دانیشتنەكانی دادگاكەدا رایگەیاند، داوا دەكەن تیمە پزیشكییەكان لە ناوچەكانی فەڵەستین بپارێزێت، هەروەها ئاسانكاریی بۆ كاری رێكخراوە مرۆییەكان لەو ناوچانە بكرێت، چونكە ئیسرائیل پابەندە بە دابینكردنی پێدوایستییە سەرەكییە مرۆییەكان بۆ دانیشتوانی ناوچەكانی فەڵەستین.
وتیشی: ئیسرائیل پابەندبونەكانی بەرامبەر پارێزبەندی تیمەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان لەفەڵەستین پێشێل كردوە، بڕیاری رێگریكردن لە كارەكانی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) دەبێتە مایەی كەوتنەوەی كارەساتی مرۆیی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group