سێنتكۆم: تائێستا 800 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر حوسییەكان

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا 800 هێرشی ئاسمانیان دژ بە حوسییەكان لە یەمەن ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لە 15ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە هێرشە ئاسمانییەكانیان دژبە حوسییەكان لەیەمەن چڕكردوەتەوەو تائێستا بەردەوامە.
باسی لەوەشكردوە، بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان دژ بە حوسییەكان و گوشاری زیاتر دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی تواناكانی حوسییەكان، چونكە ئەوان تائێستا هەڕەشەن لە بەردەم ئازادی دەریاییدا.
سێنتكۆم راشیگەیاندوە، لە هێرشەكانیاندا ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی حوسی كوژراون، هەروەها چەندین دامەزراوەو كۆگای چەك و تەقەمەنی حوسییەكان لە ژمارەیەك ناوچەی یەمەن خاپور كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group