وەزیری نەوتی عیراق: یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەكراو زیاد دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان بۆ ئەوەیە یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەكراو لەمساڵدا زیاد بكەن.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق لە كۆبونەوەیەكدا جەختی لە گرنگی دابینكردنی سوتەمەنی پێویست بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا كردوەتەوە لەغازی بەرهەمهێنراو، هاوردەكراو و جۆرەكانی تری سوتەمەنی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پلانیان بەهێزكردن و زیادكردنی یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەكراوە وەك ئامادەكارییەك بۆ بەكارهێنانیان لە هاوینی ئەمساڵدا بەمەبەستی كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group