عێراق بڕیاریدا بۆ خوێندنی ئەم ساڵ بەشداری گشتی (دخول العام) جێبەجێبكرێت

15 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بەشداری گشتی (دخول العام) بۆ سەرجەم تاقیكردنەوە وزاریەكانی پۆلی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی جێبەجێبكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگی لەسەر بەشداری گشتی تاقیكردنەوە وزارییەكان (دخول العام) بۆ سەرجەم لقەكانی ئاستی ناوەندی و ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ئێستای 2024-2025 دەركرد.
بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق، سەرجەم ئەو خوێندكارانەی نمرەی پێویستیان بۆ بەشداریكردن لە تاقیكردنەوە وزاریەكان بەدەست نەهێناوە، دەتوانن بەشداربن لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group