نەوا-
بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ژینگە ئامادەكراوە، لەناو وڵاتە عەرەبییەكاندا ساڵانە میسر زۆرترین خواردن بەهەدەردەدات كە بڕەكەی دەگاتە 9.1 ملیۆن تۆن.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، عێراق لە پلەی دووەمدا دێت و ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خۆراك فڕێدەدرێتە زبڵخانەكانەوە، لەدوای ئەویش سودان دێت كە ساڵانە 4.2 ملیۆن تۆن خۆراك بەهەدەر دەدرێت.
راپۆرتەكە ئاشكرایدەكات، جەزائیر، سعودیە، مەغرب، یەمەن و سوریا پلەكانی دیكەی ریزبەندییەكەیان گرتووە.