وەزیری نەوتی ئێران سەردانی عیراق دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی عیراق دەكات و بڕیارە چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆ بكات.
موحسین پاك نەژاد وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندوە، لەچەند رۆژی داهاتوی نزیكدا لەسەر بانگهێشتی وەزیری نەوتی عیراق سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.
وەزیری نەوتی ئێران راشیگەیاندوە، پەیوەندی و هەماهەنگی باشیان لەگەڵ عیراق هەیە لەسەرجەم بوارەكاندا بە تایبەت هەماهەنگییەكانیان لەبواری پیشەسازی نەوت و پرۆژە نەوتییەكاندا پتەوە.
وتوشیەتی: لەو سەردانەیدا بۆ عیراق چەند یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بوارەی وزە واژۆ دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group