مەزڵوم عەبدی: توركیا مەرجە قورسەكانی لەسەرمان هەڵگرتوە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەدوای رێكەوتنیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، توركیا مەرجە قورسەكانی لەسەر ئیدارەكەیان هەڵگرتوە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەپێگەی ئەلمۆنیتۆری راگەیاندوە، توركیا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دەستیكردوە بە بەكارهێنانی زمانێكی میانڕەو، سەرنجیشمانداوە بیرۆكەی یەكخستنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دامەرزاوە ئیدارییەكانی لە دەوڵەتی سوریا قبوڵە.
ئاماژەی بەوەشدا، كەشی كاتی رێككەوتنەكە لەگەڵ ئەحمەد شەرع دۆستانە و ئارام بوە و بەرێزەوە پێشوازییان لێكراوە، ئەوەش راست نییە كە دەوترێت لایەنی ئەمەریكی دەستوەردانیان لە رێكەوتنەكە كردبێت، بەڵكو تەنها رۆڵی ئاسانكارییان گێڕاوە بۆ گواستنەوەیان بۆ دیمەشق.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات باسی لەوەشكردوە، ئیدارەی نوێ لەدیمەشق دژایەتی زمانی كوردی ناكات، بەڵام نەخراوەتە ناو دەستوری كاتیەوە و ئەمەش نائومێدكەر بوو بۆمان، وتیشی،چڕكردنەوەی دەسەڵاتی ئیدارەی بە تەنها لە دیمەشق هێڵی سوری ئەوانە و دەیانەوێت ناسنامەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەناو ریزەكانی سوپای نیشتیمانی سوریا بپارێزن كە خەریكە پێكیدەهێنن.
 مەزڵوم عەبدی ئاشكراشیكردوەن ئەحمەد شەرع داوای لێكردوین دەستبەرداری كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە زۆرینە عەرەبییەكان بین وەك دێرەزۆر و ڕەقە، بەڵام ئەمە هێشتا ئەولەوییەتیان نیە، دۆخی ئەو ناوچانەش زیاتر تاوتوێ دەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group