نەوا-
كۆشكی سپی ئەمریكا راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران بڵاوكردەوە.
كۆشكی سپی لە راگەیێندراوێكدا سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و ئێران رایگەیاند، “گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بونیادنەر بوون”، ئەمەش دوای ئەو دیدارە دێت كە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
پاش كۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەمریكا و ئێران، كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئێرانی دڵنیاكردۆتەوە كە لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە راسپێردراوە بۆ گفتوگۆ و ترەمپ پێی ڕاگەیاندوە تا بكرێت، لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بكرێن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، ئەو كۆبوونەوەی ئەمرۆ ئەنجامدرا، هەنگاوێكە بۆ بەرەو پێش بردنی هەوڵەكان بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێك كە سودی بۆ هەردوولا هەبێت.