وتەبێژی سوپای سودان: خەرتومی پایتەخت كۆنترۆڵ دەكەینەوە

5 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی سوپای سودان رایگەیاند، هێزەكانیان نزیكبونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنەوەی خەرتومی پایتەخت.
نەبیل عەبدوڵڵا وتەبێژی سوپای سودان لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانیان ژمارەیەك دامەزراوەی ستراتیژییان لەباشوری خەرتومی پایتەخت كە پێشتر لەژێر دەستی هێزەكانی پشتیوانی خێرادا بون كۆنترۆڵكردوەتەوە.
راشیگەیاندوە، هێزەكانیان گەورەترین سەربازگەی هێزەكانی پشتیوانی خێرایان كۆنترۆڵكردوەتەوەو بەرەو خەرتومی پایتەخت پێشڕەویی دەكەن و نزیكبونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group