ترەمپ و ئال نەهیان رەوشی ناسەقامگیری غەزە تاوتوێ دەكەن

5 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەو هەوڵانەیان تاوتوێكرد كە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ لە كەرتی غەزە خراونەتەگەڕ.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات بڵاویكردەوە كە ئال نەهیان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەیكردوەو باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان ئیمارات و ئەمریكا كردوە، هەروەها گفتوگۆش كراوە لەبارەی پتەوكردنی پێكەوەكاركردنی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكاندا.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئا نەهیان و ترەمپ ئەو هەوڵانەیان تاوتوێكردوە كە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ لە كەرتی غەزە خراونەتەگەڕ، بە پێویستیش زانراوە لەم دۆخە سەختەدا یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەنرێنە فەڵەستینییەكان لە غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group