نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت: لەسەر بنەمای لەپێشینەبونی ئەندامێتیان لە یەكێتیی ئەوروپا پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، وەك توركیا هەرچەشنە تیرۆرو هێرش و تۆقاندنێك كە یەكگرتویی و ئاشتی كۆمەڵایەتی سوریا بكاتە ئامانج بە توندی سەركۆنە دەكەن، روداوەكانی سوریا كە بە دەستوەردانی هێزە ئەمنییەكان كۆتاییپێهات، رێكاری تایبەت بۆ رەواندنەوەی هەر چەشنە هەڕەشەیەك بۆ سەر وڵاتەكەیان دەگرنەبەر پێشنیازیش بۆ بەرپرسانی سوریا دەكەن كە بە زوترینكات ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.
ئەردۆغان وتیشی: پێشوازی لە پەیامەكانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا هەر كەسێك لە روانگەی جیاوازی مەزهەبی تائیفی سەیری سوریا بكات، ئەوە دوچاری كۆنەپەرستییەكی كوێرانە بوەتەوە، هیواداریشن دۆستە ئەوروپییەكانیان لەڕۆڵی توركیا لەجیهانی نوێدا تێبگەن و ستراتیژی خۆیان لەسەر ئەو بنەمایە دابڕێژنەوە.