نەوا-
حكومەتی ئێران بڕیاریدا فشاركردن لەسەر خانمانی وڵاتەكە بە لەسەركردنی سەرپۆش نەهێڵێت.
محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی رایگەیاند، ئەگەر بە شەقامەكانی تاراندا بڕۆیت خانمانێك دەبینیت كە پابەندی باڵاپۆشی نابن، هەرچەندە ئەمە كارێكی نایاساییە، بەڵام حكومەت بڕیاریدا كە فشاریان لێنەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەكە بە هەوڵی پزیشكیان و رەزامەندی گەورە بەرپرسانی ئێران دراوە.