نەوا-
گروپە چەكدارەكانی سوریا لەدوای كۆنترۆڵكردنی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، هێرشەكانیان بەرەو رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراونەتەوە، ئەو گروپە چەكدارانە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردۆتە سەر منبج و شەڕێكی سەخت لە ناوچەكەدا دروستبوە، هێرشەكانیش لە میحوەرەكانی باكورو رۆژئاواو باشوری مەنبەجەوە دەستیانپێكردوە.
پێشتر مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندبو كە لە ساتەوەختێكی مێژوییدا دەژین و روخانی رژێمی ئەسەد لە دیمەشق دەبینن، ئەم گۆڕانكارییەش دەرفەتێكە بۆ بنیاتنانی سوریایەكی نوێ لەسەر بنەمای دیموكراسی و دادپەروەری كە مافەكانی هەمو خەڵكی سوریا مسۆگەر بكات.