نەوا-
پارێزگای هەولێر رەتیكردەوە كە بەشێكی پاركی شەهید سەعد عەبدوڵڵا تێكبدرێت وەك ئەوەی پێشتر بڵاوكراوەتەوە.
لە رونكردنەوەیەكدا پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، لە سۆشیال میدیاو بەشێك لە میدیاو پێگەو پەیجەكان بڵاوكراوەتەوە، گوایە بەشێك لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵاو بەشێكی پارك بەرامبەر تولیب تێكدەدرێت و دەبێت بە باڵەخانە و پڕۆژە.
ئاماژەشیكردوە كە بۆ رای گشتی و هاوڵاتیانی روندەكەنەوە ئەو هەواڵە دورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی دروستی نییە.