ڤیان سەبری: هەوڵەكانی دژی هەژماری من شكست دەهێنێت

03/11/2024

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، پڕۆژەی هەژماری من زۆر لە تەوتین فراوانترەو هیچ گرفتێكی تەكنیكی و یاسایی نییە.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە، پڕۆژەی هەژماری من لە بەرژەوەندیی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندایەو زۆریش لە تەوتین فراوانترو دەوڵەمەندترەو فەرمانبەران زیاتر سودی لێ وەردەگرن، ئەو بانكانەش كە لەو پڕۆژەیەدا هەن هەموی لە بانكی ناوەندی تۆمار كراون و عیراقیش بەو پڕۆژەیە رازییەو هیچ گرفتێكی نیە.
وتیشی: جێی داخە لایەنێكی سیاسی لە پەرلەمانی عیراق بە هاوكاریی هەندێك پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردوەتەوە بۆئەوەی هەژماری من نەمێنێت و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەوتین بكرێن، ئەمەیان هیچ بەرژەوەندیی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی تێدا نییەو ئەوەی دەكرێت بۆ مەبەستی سیاسییە، ئەگەرنا پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەكی زۆر گرنگەو دانپێدانراویشە، بۆیە ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دژایەتیكردنی ئەو پڕۆژەیە شكستدەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group