پاسپۆرتی عیراقی لە ریزبەندی 101 هەمینی وڵاتانی جیهاندایە

25/07/2024 عێراق

نەوا-
بەگوێرەی پۆلێنكردنی كۆمپانیایەك بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهان لەمساڵدا، عیراق یەكێك بوە لەو وڵاتانەی لە ریزبەندی سەدهەمیندایە.
كۆمپانیای  هێنلی ئاند پارتنەرز بۆ پۆلێنی بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهان بڵاویكردۆتەوە، بۆ ساڵی 2024 پاسپۆرتی وڵاتی سەنگاپورە لە پلەی یەكەمدا بوە كە هەڵگرانی دەتوانن سەردانی 195 وڵات بكەن بێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە، لەپلەی دوەمیشدا هەریەك لە ژاپۆن، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا هاتون كە هەڵگرانی دەتوانن گەشتی 192 وڵات بكەن بێ ڤیزای پێشوەختەو لە پلەی سێیەمیشدا وڵاتانی نەمسا، فینلاند، ئیرلاند، لۆكسەمبۆرگ، هۆڵەندا، كۆریای باشور دێن.
ئەوەش باسكراوە، عیراق لە ریزبەندی 101ـەمیندا هاتوە لەسەر ئاستی جیهان كە هەڵگرانی دەتوانن سەردانی 31 دەوڵەت بكەن بێ ڤیزای پێشوەختە، هەروەها سوریا لە ریزبەندی 102 هەمیدایەو ئەفغانستانیش كە لە كۆتایی ریزبەندییەكەدا ناوی هاتوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group