نه‌وا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق ده‌ڵێت، ژیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا بوه به ئه‌مرى واقیع و ئه‌و ڤایرۆسى تا كۆتایى ساڵى 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت، داواش ده‌كات كه‌ر ههسێك وه‌ك توشبوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروبه‌رى بكات.
ته‌میمى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: ژیان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كرۆنا بوه به ئه‌مرى واقیع و مه‌حاڵ نییه، ئه‌و ڤایرۆسه تا كۆتایى ساڵى 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت بۆیه پێویسته هه‌ركه‌س وه‌ك توشبویه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا بكات، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كهسوكارهكهتدا مامه‌ڵه بكه وه‌ك ئه‌وه‌ى تۆ توشبویت و گرنگه كه لێیان دوركه‌ویته‌وه.
وتیشى: هه‌روه‌ها پێویسته رێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن جێبه‌جێ بكه‌یت وه‌ك به‌ستنى كه‌مامه و ده‌ستكێش و دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ته‌ئكیدیشى كرده‌وه: وه‌زاره‌ته‌كه‌ى رێوشوێنى یاسایى به‌رانبه‌ر ئه‌وانه ده‌گرێته به‌ر كه رێنماییه‌كانى وه‌ك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و رێوشوێنه‌كانى تر پێشێل ده‌كه‌ن و راده‌ستى دادگاكان ده‌كرێن.