نه‌وا
پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوو هه‌ڵمه‌تدا، هه‌شت ئه‌ندامی داعش له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا ده‌ستگیركراون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید ئه‌فراسیاو كامل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی "له دوو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، كه هێزه‌كانمان له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك ئه‌نجامیانداوه، هه‌شت ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركراون".
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و هه‌شت داعشه له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی ناوه‌ڕاستی كه‌ركوكدا بون كاتێك ده‌ستگیركراون، كه ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نیشیان پێگیراوه.
عه‌مید ئه‌فراسیاو كامل ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، هێزه‌كانی پۆلیس ماوه‌ی هه‌شت ساڵه به‌دوای ئه‌و هه‌شت داواكراوهدا ده‌گه‌ڕێن، كه سه‌ربه شانه نوستوه‌كانی داعشن و له ماوه‌كانی رابردودا، زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆیستییان له ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری خۆرئاوای كه‌ركوك ئه‌نجامداوه. به‌ر له ده‌ستگیركردنیشیان، پیلانیان دانابوو ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوكدا ئه‌نجام بده‌ن.