بەرنامەیەكی ژینگەیی رادیۆی نەوایە، تایبەت بە كەشوهەوا و گۆڕانكارییەكانی.
بەرنامەی ئەمجارەی ژینگەی نەوا تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر "بەراورد كردنی ژینگەی هەرێم لەگەڵ ژینگەی عیراق و ئایا عیراق بودجەی تەرخان كردووە بۆ ژینگە یاخودنا". بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو تەوەرە میوانداری بەڕێز مەعروف مەجید لێپرسراوی رێكخراوی ئایندە بۆ ژینگە كرا.