قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری توند بەكارگەكانی شیرینی دەدات

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری توند بەكارگەكانی شیرینی دەدات و دەست بەسەر زیاتر لە 800 كیلۆ كاكڵە گوێزی خراپبودا دەگرێت.
لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی سەردانە‌ بەردەوامەكان بۆ كۆگاكان و پشكنین بۆ ئەو خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوكاندارەكانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێن، لیژنەكە دەستی  بەسەر 817 كیلۆگرام كاكڵە گوێزی خراپبودا گرتوە.
لای خۆشیەوە ئازاد نەبی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە: هەر كارگەیەكی شیرینی كاكڵە گوێزی خراپبو بەكاربهێنێت پسوڵەی سەرپێچی بۆ دەكرێت و بەجۆرێك سزا دەدرێت جارێكی دیكە لە شوێنەكەیدا سەرپێچی نەكاتەوە.
وتیشی: داواكارن كە كارگەكانی شیرینی و هەمو ئەو شوێنانەی كاری هەویرەمەنی دەكەن خۆیان لە بەكارهێنانی گوێزی خراپبو بپارێزن، بۆئەوەی لیژنەكان ناچار بەسزادانیان نەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group