نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بە درێژایی چەندین سەدە مرۆڤایەتی گیرۆدەی تاریكترین ئەزمونە كە هی رۆژئاوایە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاند، عەقڵیەتی هەڵاوێركردنی مرۆڤەكان و كردنیان بەڕكابەرو دوژمنی یەكتر لە شارستانیەتی ئێمەدا نییە، ئەو تێگەیشتنەی كە ژن و پیاو روبەڕوی یەكتر دەكاتەوەو بە درێژایی چەندین سەدەیە مۆرڤایەتی گیرۆدەی تاریكترین ئەزمون دەكات هی رۆژئاوایە.
وتیشی: ئەو جینۆسایدەی 18 مانگە لە غەزە درێژەی هەیە، بەتایبەتی ئەو روداوانەی لە ماوەی رابردودا رویاندا، نیشانی هەموانیدا كە ئەو چەمكانەی پێی دەگوترێت بەهاكانی رۆژئاوا چەندە ناوەڕۆكیان بۆش و بەتاڵە.
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، لەگەڵ كوژرانی دڕندانەی هەر منداڵ و ژن و كۆرپەیەكی بێتاوان باڵادەستی رۆژئاوا كە پێشتر لاواز ببو هەر نەماوە.