ئەمریكا هێزەكانی لە سوریا كەمدەكاتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سین پارنێل وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند،  لەمانگەكانی داهاتودا ژمارەی سەربازانیان  لە سوریا كەمدەكەنەوە.
پارنێل زانیاری سەبارەت بەو سەربازە ئەمریكیانە خستەڕو كە لەسوریان و رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەكان وەزیری بەرگریی فەرمانیداوە بە یەكخستنی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا لە خاڵە دیاریكراوەكانی وڵاتەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، یەكخستنی هێزەكان لەلایەن ئەمریكاوە بە واتای كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازانی دێت لە سوریا ئەم پرۆسەیە پشتبەستوە بە هەلومەرجەكان، لە مانگەكانی داهاتوشدا سەربازانی ئەمریكا لە سوریا بۆ كەمتر لە هەزار سەرباز كەمدەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group