زەوی بەسەر زیاتر لە 9 هەزار پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاترلە 9 هەزار ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە دەرچو.  
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، دوای بریاری ئەنجومەنی وەزیران  تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكان و خانەنشینان، بە پێی رێنمایی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دوەمی پڕۆسەكەدا لەكۆی  18 هەزارو 879 ناو كە بە دوو وەجبە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی كردوە، ناوی 9 هەزارو 165 ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە فەرمانی تەرخانكردنی زەویان بۆ دەرچوە؟
راشیگەیاندوە، پڕۆسەكە بەردەوامی دەبێت و داوا لە هەموو ئەو هێزو یەكانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن كە تائێستا فۆڕمەكانیان تەواو نەكردوە پەلەبكەن لە رێكخستن و بە داتاكردنی فۆڕمەكانیان و بە رێكوپێكی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەت و هاوكاربن لە جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سودمەندبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group