روخانی باڵەخانەیەك لە بەحرەین گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین رایگەیاند، بە هۆی روخانی باڵەخانەیەك لە ڕۆژهەڵاتی شاری موحەڕەق لە بەحرەین كەسێك گیانی لەدەستداوە و چواری دیكەش بریندرابون.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕوخانی باڵەخانەكە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە بوە، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش برینداربون.
ئاشكراشیكرد، بەرگری شارستانی توانیویەتی دوو كەس ڕزگار بكات كە لە ژێر داروپەردوی ببناكەدا بون، تەرمی مردوەكەش گەیەنراوەنەتە پزیشكی دادوەری و بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین باسی لەوەشكردوە، خاوەنی باڵەخانەكە بانگهێشت كراوە و كاری گەڕان و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوە بۆ ئاشكراكردنی بارودۆخ و هۆكاری ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو ڕوداوانە دوبارە نەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group