وەزیری پێشوی دادی هەرێم: داواكاری بۆ موچە بەو شێوەیەی ئێستا هەیە سودی نابێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری پێشوی دادی هەرێمی كوردستان دەڵێت، داواكاری بۆ موچەو مافی موچەخۆران بەو شێوەیەی ئێستا هەیە سودی نابێت و بێ ئەنجام دەبێت.
شیروان حەیدەری وەزیری پێشوی دادی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئەوانەی داواكاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن ئەو داواكاریانە پەیوەندی بەعیراقەوە هەیە نەك هەرێمی كوردستان، پێویستە عیراق جێبەجێی بكات كە پەیوەندی بە موچەی فەرمانبەرانەوە هەیە، بۆیە لەجیاتی فشار دروستكردن لەسەر هەرێمی كوردستان با فشار لەسەر بەغدا دروست بكەن، چونكە ئێستا حكومەتی عیراق موچە دەدات نەك حكومەتی هەرێمی كوردستان.
شیروان حەیدەری وتوشیەتی: ئەو خۆپیشاندان و گردبونەوانەی دەكرێن هیچ سودێكی نابێت، چونكە ئاراستەكەی پێویستە بۆ بەغدا بێت نەك هەرێمی كوردستان، واتا فشاری مەدەنی ئاساییەو مافی خۆیانە داواكاریان هەبێت و ئێمەش ئەوەمان پێباشەو رەوایە، بەڵام پێویستە ئەوە رون بێتەوە ئەو داواكاری و مافە لە بەغدایە نەك هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group