نەوا-
فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لەسەر رێگایەكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كردە ئامانج.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، ئۆتۆمبێلەكە لەنزیك گوندی گردجان سەر بە ناحیەی حاجیاوا لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كراوەتە ئامانج و چەند سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلەكە بونەتە قوربانی.
هەر بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لەو بۆردومانەدا 4 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تائێستا وردەكاری ناسنامەی قوربانییەكان لەلایەن دامەزراوە فەرمییەكان و وردەكاریی روداوەكە رانەگەیەنراوە.